کوردستان پرێس
: ئاراس شێخ جەنگی بە توندی ڕەخنە لە کوڕانی جەلال تاڵەبانی دەگرێت و ڕای دەگەیەنێت کە "نەوەکانی مولازم موحسین" لە سلێمانی کارەکانی باپیریان تەواو دەکەن و سووکایەتی بە ڕەمزەکان و نزیکەکانی مام جەلال دەکەن.
ئاراس جەنگی ئاماژەی بە کەیسی (هێمنی هادیەسوور) کردووە کە لە زیندانی سلێمانی "ئاوا" ڕەفتاری لەگەڵ کراوە و ڕایگەیاندووە کە قسەکانی حەمەڕەش لە بەردەم دادوەر تاساندوویەتی. ناوبراو هۆشداری دا کە چیتر بێدەنگ نابێت و کاتی هاتووە هەموو شتێک بۆ ڕای گشتی بخاتە ڕوو.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه