کارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر - کۆیە بەخێرایی بەڕێوەدەچن و قیرتاوکردنی لاینێکی دەروازەی پڕۆژەکە دەستی پێکردووە. بە تەواوبوونی ئەم قۆناغە، ڕێگەی هەولێر - گۆمەسپان ئاسایی دەبێتەوە و جەنجاڵی نامێنێت.
گرنگترین زانیارییەکان دەربارەی پڕۆژەکە:
ماوەی تەواوبوون: بڕیارە لە ماوەی 4 مانگی داهاتوودا تەواو بکرێت، ئەندازیارانیش هەوڵدەدەن پێش وادەی دیاریکراو کۆتایی پێ بهێنن.
تێچووی پڕۆژەکە: 435 ملیار دینارە و بە 5 قۆناغ جێبەجێ دەکرێت (تا پشت چیای هەیبەتسوڵتان درێژ دەبێتەوە).
تایبەتمەندییەکان: پانیی ڕێگەکە 32 مەترە، هەر سایدێک 3 هێڵی ڕۆیشتنی هەیە و چەندین پرد و یەکتربڕ لەخۆدەگرێت.
گرنگیی پڕۆژەکە: ماوەی هاتوچۆ لە نێوان هەولێر و کۆیە بۆ نیوە کەم دەکاتەوە (تەنیا 25 خولەک) و ئاسانکارییەکی گەورە بۆ شۆفێران و گەشتیاران دەکات.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه