Kurdistan Press - بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتی

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٤ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شانازییەوە ئەم یادە مێژووییە دەکاتەوە، کە یەکێکە لە گرنگترین وێستگەکانی دامەزراندنی قەوارەی سیاسی و یاسایی و دامەزراوەیی هەرێمی کوردستان.

پەرلەمانی کوردستان، وەک دامەزراوەی یاسادانان و چاودێری، بنەمایەکی سەرەکیە لەوەی ئیرادەی هاووڵاتیان ببێتە سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەت. بۆیە پاراستنی پەرلەمان، پاراستنی قەوارەی هەرێم و مافە دەستووریەکانی گەلی کوردستانە لە عێراق، کە بە خەباتێکی دوورودرێژ و قوربانیی بێشومار و پێداگریی گەلەکەمان هاتوونەتەدی.

لەو چوارچێوەیەدا، فراکسیۆنەکەمان پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، تا ئەم دامەزراوە گرنگە بتوانێت ڕۆڵی سروشتی و یاسایی خۆی جێبەجێ بکات. چونكە کاراکردنەوەی پەرلەمان پێوویستیەکی نیشتمانی و دەستووری و دامەزراوەییە، بەتایبەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەماندا کە زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە پەرلەمانێکی کارا هەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.

لەم یادە پیرۆزەدا، سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانیەکانی گەلەکەمان کە لە ڕێگەی دامەزراندن و پاراستنی ئەم قەوارەیەدا گیانیان بەخشیوە. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە پەرلەمانی کوردستان، وەک دەستکەوتێکی دەستووریی گەلەكەمان، دەبێت بپارێزرێت و هەمیشە کارا بێت بۆ خزمەتی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

19ی ئایاری 2025

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا