Kurdistan Press - بارانبارین دەسپێدەکاتەوە بارانبارین دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانبارین دەسپێدەکاتەوە

بارانبارین دەسپێدەکاتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی نمە باران و تاوە باران ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە
ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. لە کاتەکانی بەیانی تا ئێوارە نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆشەوە کاریگەرییەکەی بە شێوەی نمە بارانی پچڕپچڕ درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان. لە ناوچەکانی باشووری هەرێمیش ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە.
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20 کم/ک) و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک. مەودای بینین (7 – 9 کم) دەبێت و لە ناوچەکانی تۆز و خۆڵدا کەم دەبێتەوە بۆ (5 – 7 کم).
ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. سەرەتا نمە باران لە ناوچە سنوورییەکان دەستپێدەکات و هەندێک کات دەبێتە تاوە باران و هەورەتریشقە. لە دوای نیوەڕۆدا شەپۆلەکە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەولێریش دەگرێتەوە، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا دۆخەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت بە خێرایی (5 – 15 کم/ک)، لە کاتەکانی نیوەڕۆ تا ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی 35 کم/ک. مەودای بینین لە کاتی بارانباریندا کەم دەبێتەوە بۆ (5 – 7 کم).

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا