وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی رێگیریکردن لە ساختەکاری و پاراستنی مافی هاووڵاتییان، گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی دادنووسی کرد. بڕیارەکە دوای هۆشدارییەکی وەزارەتی ناوخۆ دێت و چەند رێنماییەکی توند بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر لە مامەڵە دادییەکاندا لەخۆدەگرێت، لەوانە: ئامادەبوونی خودی خاوەن مامەڵە، دڵنیابوونەوە لە ڕاستەقینەیی پەنجەکە، بەکارنەهێنانی دوو پەنجەمۆر لەسەر یەک، و تەنیا بەکارهێنانی ستامپی شین یان ڕەش لە شوێنی بەتاڵدا. ئەم هەنگاوە بۆ توندکردنەوەی رێکارە یاساییەکان و پاراستنی ئاسایشی بەڵگەنامە فەرمییەکانە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه