عادل قەرەداغی: لە پیاوێتی خستن و لە پیاوێتی کەوتن، ئەوەی بەسەر ئەو زیندانییەدا هێنراوە، ستەمێکی گەورە و ئازارێکی بێ کۆتایی و شەرمەزارییەکە تەنها ئەوانە هەستی پێناکەن کە لە پیاوێتی کەوتوون
جیاوازییەکە ئەمەیە، حەمە رەش بەهۆی ئەشکەنجە لە پیاوێتی خراوە، بەڵام ئەو هێشتا پیاوە کاتێ جورئەتی هەیە راستی بڵێ، بەڵام زۆرن ئەوانەی بەبێ ئەشکەنجە لە پیاوێتی کەوتوون، ئەوانەی لەسەر ستەم و درۆ و دوو روویی و نامەردی دەژین، بێ ئەوەی کەس ئەشکەنجەی دابن خۆیان لە پیاوێتی کەوتوون
ئەوانەی لەشفرۆشپەروەر و ناپاک و نا رەسەنن، ئەوانە بە دەستی خۆیان پیاوێتی خۆیان لە دەستداوە.
ئەوانەی جورئەتی گووتنی وشەیەکی راستیان نییە و سەد ملکەچی و چەلاوخۆری دەکەن بۆ رازیکردنی لە پیاوێتی کەوتوویەتی دیکە، بە دەستی خۆیان پیاوێتییان هەڕاجکردووە.
پیاوێتی لە ئەندامی نێرینەدا کۆبکرێتەوە، کەس ناتوانێ شان بدات لە شانی گوێدرێژێ.
بەڵام زۆر مرۆڤی لە پیاوێتی کەوتوو هەن شەرمە و نادادییە تەنانەت بە گوێدرێژیشیان بچوێنی.
ئەوەی هاوڕا و هاوکاری ستەمە جا هەرکەسێک بیکات، لە پیاوێتی کەوتووە، نەک ئەوەی بە زەبری شەق و قامچی جەستە و دەمارەکانی بکوترێ.
ئەوەی لە پیاوێتی کەوتبێ نەخۆشییە بۆ کۆمەڵگا، دز، درۆزن، لەشفرۆشپەروەر، ناپاک و ساختەچی، دوو روو و نەفس نزم لە پیاوێتی کەوتوون، نەک ستەملێکراوێ!


وەڵام بدەوه