Kurdistan Press - تاوەباران و هەورەبرووسكە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە تاوەباران و هەورەبرووسكە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تاوەباران و هەورەبرووسكە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پێشبینیی تاوەباران و هەورەبرووسكە دەکرێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوور. پلەکانی گەرماش 2 تا 3 پلە نزم دەبنەوە.

بۆ سبەی یەکشەممە، ئاسمان زیاتر ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسكە لە ئارادایە، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلەی دیکە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

هەولێر: ئەمڕۆ 25 | سبەی 26

سلێمانی: ئەمڕۆ 26 | سبەی 25

دهۆک: ئەمڕۆ 24 | سبەی 25

کەرکووک / گەرمیان: ئەمڕۆ 32 | سبەی 33

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا