Kurdistan Press - شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبوونی دۆخێکی ناجێگیر لە بەرگەهەوادا، شەپۆلێکی هەورەبرووسکە و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بێت، هاوکات پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا دروستبووە کە بووەتە هۆی دروستبوونی هەورەبرووسکەی بەهێزی بنکە بەرز، کە زۆرجار بارانیان کەمە و تەنیا نمەبارانیان لێ دەکەوێتەوە، هەرچەندە لە هەندێک شوێنیشدا ئەگەری هەیە ڕێژەی بارانەکە زیاتر بێت. ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئەم دۆخە تاوەکو کاتەکانی ئێوارە ناوبەناو لە کات و شوێنی جیاوازدا بەردەوام دەبێت و دواتر کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە (13ی ئایاری 2026)، ئەو شارەزایەی کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر بێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و بادینان نەبێت کە ئەگەری هەیە لە دوانیوەڕۆدا بۆ ماوەیەکی کورت تاوەباران و هەورەبرووسکە دروست ببێتەوە.
 سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، جەختی لەوە کردووەتەوە کە جێگیر دەبن و کاریگەریی ئەو بارستە هەوا گەرمەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا