بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە هەر كەسێك خاشاك لەناو ئۆتۆمبێلەكەی فڕێ بدات سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 12ـی ئایار، هێمن میرانی بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رای گەیاند، چیتر ئەمە ڕەوا و ئاسایی نییە خاشاك لەناو ئۆتۆمبێل فڕێ بدرێت.
زیاتر گوتی، لە ئەمڕۆوە هەر ئۆتۆمبێلێك، ئینجا شوفێر یان سەرنشین، زبڵ و خاشاك فڕێ بدات، بە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی ژینگە بە وردی چاودێری ئەو شوێن و شوفێرانە دەكەن سەرپێچی یاسایی ئەنجام دەدەن.


وەڵام بدەوه