بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراکی ساڵی 2026 دەستی پێکردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنەکە دەست پێ دەکات.
وردەکاریی بڕیارە نوێیەکە:
دەستپێکی پرۆسەکە: لە سبەی سێشەممەوە بریکارەکان دەتوانن سەردانی "بانکی جنوب ئیسلامی" بکەن بۆ جێگیرکردنی پارە لە ڕێگەی ڤیزە کارتەوە.
بڕی پارەی دیاریکراو: بۆ هەر کەسێک بڕی 1,150 دینار دیاریکراوە، کە بەراورد بە مانگی ڕابردوو بڕی 100 دینار کەم کراوەتەوە.
پێکهاتەی سەبەتەکە: وەک مانگەکانی ڕابردوو پێکهاتووە لە (برنج، شەکر، زەیت، دۆشاوی تەماتە و نیسک).
سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای تەواوبوونی ڕێکارە داراییەکان، دەستبەجێ ماددە خۆراکییەکان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێن.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه