وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی زیاتر لە چوار ملیار و 405 ملیۆن دینار دا بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەکان دهۆک و تەناهی.
ڕۆژی چوارشەممە 6ـی ئایار، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگەیاند، له سێ فه‌رمانی وه‌زاریدا، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 4,405,743,000 دینار درا، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانیی دهۆك و ته‌ناهی له پارێزگه‌ی دهۆك.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش کراوە، ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌كانی 15%ـی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك و 100%ـی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهییه كه به‌پێی ڕێنمایییه‌كانی داراییی تایبه‌ت به داهاته‌كان له‌سه‌ر پلانی ساڵی 2026 به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی سنووری شاری دهۆك و ته‌ناهی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه، ڕه‌زامه‌ندیی خه‌رجكردنی دراوه.
ورده‌كاریی گوژمەی پڕۆژه‌كان:
گوژمه‌ی 3,035,763,000 سێ ملیار و سی و پێنج ملیۆن و حه‌وت سه‌د و شه‌ست و سێ هه‌زار دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ـی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك.
گوژمه‌ی1,337,158,000 یه‌ك ملیار و سێ سه‌د و سی حه‌وت ملیۆن و سه‌د و په‌نجا و هه‌شت هه‌زار دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 100%ـی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ناوخۆیی له كه‌رتی 10ـی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی.
گوژمه‌ی 32,822,000 سی و دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و بیست و دوو هه‌زار دینار، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ـی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی شه‌قامی ناوخۆیی له سنووری ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌ی شاره‌وانی.


وەڵام بدەوه