دووشەممە | ٤ی ئایاری ٢٠٢٦
حکوومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی ١٠٠ ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی بۆ جووتیارانی تەواوی عێراق دا، کە لەو بڕە پارەیە ١٢ ملیار و ٦٠٧ ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، دابەشکارییەکە بەم شێوەیەیە:
هەولێر: ٤ ملیار و ٥ ملیۆن دینار.
سلێمانی: ٤ ملیار و ٩٣٠ ملیۆن دینار.
دهۆک: ٣ ملیار و ٦٧٢ ملیۆن دینار.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکرێت. جێی ئاماژەیە تا ئێستا ١٨٣ ملیار و ٢٠٥ ملیۆن دیناری گەنمی ساڵی ٢٠٢٥ی جووتیارانی هەرێم لای حکوومەتی ناوەندی ماوەتەوە و خەرج نەکراوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه