بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی پێدانی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی بەو حاجییانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ گەڕاوەتەوە، دەستی پێ کردووە.
وردەکاریی و مەرجەکانی وەرگرتنی دۆلار:
بڕی پارەکە: هەر حاجییەک بڕی 2,000 دۆلاری پێ دەدرێت.
تێچووی بە دینار: پێویستە حاجی بڕی 2 ملیۆن و 665 هەزار دینار ڕادەست بکات.
شوێنی وەرگرتن: بانکی جیهان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو (جۆری A و B).
پێداویستییەکان: بردنەنی (پاسپۆرت و ڤیزەی حەج) مەرجی سەرەکییە.
تێبینی: بەهۆی جیاوازی نرخی بازاڕ و بانکی ناوەندی، هەر حاجییەک زیاتر لە 450 هەزار دینار سوودمەند دەبێت.
ئاسانکاریی بۆ گەشتکردن:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بە هەوڵی حکومەتی هەرێم فڕۆکە بۆ گواستنەوەی حاجییان دابین کراوە تاوەکو لە دەروازەی عەرعەرەوە ڕاستەوخۆ بگوازرێنەوە بۆ شاری جەددە لە سعودیە. لە ئێستاشدا زۆرینەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی گەشتەکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.
ڕۆژ: سێشەممە
بەروار: ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٦
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه