بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر
دووشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر و ئامێرەکانی بیناسازی دەرکرد:
قەدەغەکردنی کارکردن: لە سبەینێوە هەر بارهەڵگر و ئامێرێکی بیناسازی کە کێشی لە ٤ تۆن زیاتر بێت و ژمارەی کاتی (تێست) بێت، بۆی نییە کاری گواستنەوەی بار بکات تا ئەو کاتەی بە فەرمی تۆمار دەکرێت.
مەرجی سەلامەتی: ئەو بارهەڵگرانەی تۆمارکراون، دەبێت لە کاتی خۆیدا پشکنینی ساڵانە (هەزە) ئەنجام بدەن بۆ دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی.
سزا: هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و ڕووبەڕووی سزای دارایی قورس دەبێتەوە.
ئەم بڕیارە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان دەرکراوە و هێزەکانی هاتوچۆ ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه