سایلۆی هەولێر جوتياران ئاگادار دەکاتەوە رۆژی دووشەممە 2026/4/27 دابەشکردنی چەکی جووتياران دەست پێدەکات.
بەرێوبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێرئاماژەی بەوە دراوە: " لە زنجیرە 1374 تاکو زنجیرەی 1330کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە پارەکانیان لە بانکی TBIوەردەگیرێت."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: " ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت وئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان."
بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج كرا
بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، بەشی چوارەمی پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان كە نزیكەی نۆ ملیار دینارە خەرجكرا.


وەڵام بدەوه