به گوژمه‌ی 319 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامه‌كانی قه‌ره‌بووی ڕه‌شكین دانرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/4/2026 لەژێر چاودێریی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و کارزان عەبدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به گوژمه‌ی 319 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی فەرشکردنی چینی یەکەمی تێکەڵە و لێدانی کێربستۆن و فەرشی چینی دووەم بۆ شەقامەکانی قەرەبووی ڕەشکین لە نێوان شەقامی تێرمیناڵی هەولێر و شەقامی کۆڕنیش لە گەڕەکی گوڵان دانرا.
پێكهاته‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له فەرشکردنی چینی یەکەم بە ڕووبەری ٣٤،٠٠٠م٢ و لێدانی کیربستون بە درێژی ٧١٠٠م.د، له‌گه‌ڵ فەرشکردنی چینی دووەم بە ڕووبەری ٢٧،٠٠٠م٢ و له چوارچێوه‌ی پلانی شاره‌وانیی هه‌ولێره به مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه نوێكانی شاری هه‌ولیر و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به‌و شوێنانه‌ی كه پێویستیان به خزمه‌تگوزاری هه‌یه.


وەڵام بدەوه