Kurdistan Press - مووچەی بەشێك لە فەرمانبەران راگیرا مووچەی بەشێك لە فەرمانبەران راگیرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی بەشێك لە فەرمانبەران راگیرا

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رای دەگەیەنێت، لەم مانگەدا نزیكەی 400 مامۆستا مووچەكانیان رادەگیرێت، ئەوەیش بەهۆی خۆتۆمارنەكردنیان لە هەژماری من.

ئەمڕۆ شەموو 11ـی نیسان، نەژاد محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی، لە كۆی 42 هەزار و 956 مامۆستا و فەرمانبەر ئەوەی كە كێشەی مووچەی هەیە، تەنیا 647 مامۆستا و فەرمانبەرن.

زیاتر گوتی، لەو ڕێژەیەش 252یان كارتەكانیان بۆ گەڕاوەتەوە، بەڵام نەچوون وەریبگرنەوە، هەروەها 395 مامۆستاش هەر خۆیان تۆمار نەكردووە، ئەمان مووچەكانیان ڕادەگیرێت تا خۆیان تۆمار دەكەن.

دەشڵێت، لە بنەڕەتدا ئەو كێشەیە كێشەی ئێمە و وەزارەتی داراییش نییە، بەڵكو ڕاستەوخۆ پێوەستە بە بەغداوە، ئەوان مووچە بەئەلیكترۆنی دەنێرن، هەر كەسێك خۆی لەو سیستمە ئەلیكترۆنییەی ناوی هەژماری منە تۆمار نەكردبێت، لە بەغداوە مووچەكانیان ڕەوانە ناكرێت.

روونی كردەوە، مانگی پێشوو و ئەم مانگەش، سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەكان ‌و یەكەی ئیداریی سەرجەم پەروەردەكانمان ئاگادار كردووەتەوە، ئەوانەی خۆیان تۆمار نەكردووە و ئەوانەشی كارتەكانیان گەڕاوەتەوە بچن وەریبگرنەوە، تا كێشە بۆ مووچەكانیان دروست نەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا