Kurdistan Press - وەزارەتی دارایی: پارەی مووچە گەیشت وەزارەتی دارایی: پارەی مووچە گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی دارایی: پارەی مووچە گەیشت

تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.                                                                                                    

 

ڕۆژی پێنج شەممە ( ٩ ی نیسانی ٢٠٢٦) بڕی ( ٩٥٧،١٢٢،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەد و پەنجاو حەوت ملیارو سەدو بیست و دوو ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.      

 

بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممەو ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.    

٩ ی نیسانی ٢٠٢٦.

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا