Kurdistan Press - هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێکەوتن هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێکەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێکەوتن

هەردوو حكوومەت رێككەوتن

 

فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق كە ئەمڕۆ دووشەم شەشی نیسان، سەرپەرشتیی 13ـەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی كردووە رای گەیاند، لەسەر یەكخستنی سیاسەتی گومرگی لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان رێككەوتوون، بەتایبەتی لە بواری پێناسەی گومرگی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. هەروەها بڕیار درا سیستمی "ئەسیكۆدا" لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، بە مەرجێك داڕشتنی سیاسەتی گومرگی ئەركی حكوومەتی فیدراڵی بێت و بەڕێوەبردنی گومرگەكانیش بەشێوەی هاوبەش بێت لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

 

فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا رای گەیاند، عێراق بەهۆی دۆخی جەنگ لە ناوچەكەدا رووبەڕووی سەختیی تەناهی و ئابووری بووەتەوە، بۆیە یەكخستنی هەوڵەكان زۆر پێویستە.

 

لە بەرانبەردا سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیریی هەر هەوڵێكی حكوومەتی فیدراڵی دەكات بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی رێكارە گومرگییەكان، ئەمەش شەفافییەت زیاتر دەكات و داهاتی گشتی بەرز دەكاتەوە.

شاندی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوون لە سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، راوێژكاری وەزارەتی دارایی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، بەڕێوەبەری گشتیی بەدواداچوون و هاوئاهەنگی، لەگەڵ سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا