وەزارەتی تەندروستی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کاروانی پێنجەم کە بریتیە لە 28 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی موخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتکران.
ئاماژەی بەوەشكرد،تەواوی خەرجیەکانی چون، هاتنەوە، مانەوە، پشکنینەکان، نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان دابینكراوە، بەمەبەستی ناردنی 140 توشبوانی تالاسیمیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی موخی ئێسک بە بودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار.
لەڕۆژانی داهاتودا کاروانی شەشەم لە توشبوان و هاوەڵەکانیان بەڕێدەکرێن بۆ هەمان مەبەست، هەروەها ژمارەیەک لە توشبوانی دیكە و هاوەڵەکانیان دوای مانەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە 100 ڕۆژ گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.


وەڵام بدەوه