Kurdistan Press - بەڕێز مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی قەتەر بە تەلەفۆن قسەیان کرد بەڕێز مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی قەتەر بە تەلەفۆن قسەیان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێز مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی قەتەر بە تەلەفۆن قسەیان کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی قەتەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە گروپە لە یاسادەرچووەکان مەترسین بۆ سەر ئاسایش و پێویستە حکومەتی فیدراڵ کۆنترۆڵیان بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریاتستیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و نیگەرانی قووڵی خۆیان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەوەی میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات.

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ, جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە دەبێ هەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچا بگیرێن.

سەرۆکی حکوومەت، هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خەڵکی قەتەڕ دووپات کردەوە .

 

هەردوولا کۆک بوون لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هاوئاهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا