«سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندیی پێشان داوە لەسەر ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست، لە بودجەی 2026 بكرێنە هەمیشەیی و ئەوانەی لەسەر پەروەردەن.»
«تەواوی ئەوانەی گرێبەستی پەروەردەن كە نزیكەی 50 هەزار كەس دەبن، لەگەڵ گرێبەستانی ئاسایشی خۆراك، هەروەها ئەوانەی گرێبەستی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و نەوتن، لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی كارەبا كە بە خوێنەرانی سەعاتی كارەبا ناسراون (قراو المقایس) لە بودجەی ئەمساڵدا جێگیر دەكرێن.»
«دیار نییە ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستان دەگرێتە یان نا، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێشووش دووپاتی لەوە كردووەتەوە دەبێت لە بودجەی 2026 فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی.»


وەڵام بدەوه