چیتر وەک ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە و بنیادنەر دانانرێت
سارا ستار شێخانی
هەڵوێستی لایەن و نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی کورد، چیتر وەک ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە و بنیادنەر دانانرێت ، بەڵکو بشێوەیەکە بۆ لەکەدارکردن و لاوازکردنی وێنە و شێوەی هەرێمی کوردستانە .
لەبری بەهێزکردنی هەرێمەکەمان ، لە هەموو وەرچەرخانێکدا هەوڵی لاوازکردنی دەدەن، بە پێچەوانەی بەرژەوەندی گەلەکەیان مامەڵە دەکەن ،وەک ئەوەی دوژمنمان کەم بێت .
لە کاتێکدا عێراق نوقم بووە لە گەندەڵی
ئەوان تەنها نەتەوە و و دامەزراوەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن تا هێرشەکانیان ئاراستەیان بکەن ، بە پشتگوێخستنی بابەتی گەورەتر و جددیتر لە عێراقدا. هەرگیز نەمانبینیوە تەحەدای بڕیارێک، یاسایەک بکەن، ئیدانە بکەن، یان بانگهێشتکردنی وەزیرێک یان لایەنێکی پەیوەندیدار لە دۆسەیەکی گەندەڵی یان ساختەکاری و…. هتد.
ئەوان قسە وپروپاگەندەکانیان دەقۆزنەوە بۆ کۆکردنەوەی پشتگیری بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە پێشکەش بکەن.
بەڕاستی دڵم تێکەڵ دەبێت لە سیاسەتێک کە مرۆڤ تەنیا بۆ ڕازیکردنی دوژمنانی دژ بە نیشتمان خاک ونەتەوەی خۆی بێت ، نیشتمانێک کە بە خوێنی شەهیدان و کارەساتەکانی ئەنفال و کیمیاباران بنیادنرابێت ،کە ئەمڕۆ بە ئارامی تێیدا دەخۆن و دەخۆنەوە و دەخەون ، لەلایەکی ترەوە بە ناوی ئۆپۆزسێۆنوە خەڵک دەخەڵەتێنن ، بەڵام ئەوان دوژمنی ڕاستەقینەی نیشتمان و هاووڵاتیانین ، چونکە نشتيمان پەروەرێک ئەم هەڵوێستانە بەدڵسۆزی و خەمخۆری راستەقینە نابینێت بۆ خەڵکی کوردستان بەڵکو ئیستغلالێکی سیاسی ڕوون و ئاشکرایە دەربارەیان دەکرێت .


وەڵام بدەوه