ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون لە پارێزگای هەولێر ڕای گەیاند کە سبەی شەموو، پرۆسەی دابەشکردنی 30 هەزار بتڵەغازی ماڵان بەسەر هاووڵاتییاندا دەست پێ دەکات.
سالار محەمەد بەرپرسی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون، لە ئاگادارییەکدا بۆ گشت هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، شارۆچکە و شارەدێیەکان و ناو شاری هەولێری ڕاگەیاندووە، سبەی شەموو ڕێکەوتی 28ی ئاداری 2026، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە زۆرەی غاز.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە پرۆسەی دابەشکردنی ئەو 30 هەزار بتڵەغازە، لە ڕێگەی سیستمی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوە بچێت و غازەکە بە یەکسانی بگاتە دەست ماڵەکان


وەڵام بدەوه