پێش لافاو
• پلانی فریاکەوتن بۆ خێزانەکەت دانێ لە کاتی ڕوودانی لافاو ئەگەر لێک دابڕان لە جێگایەک کۆ ببنەوو
• کەرەستەی پێویست (ئاوی خواردن، خواردن، ڕوناکی، باتری) ئامادە بکە
• دەروازە و شوێنە نزمەکان بە کیسی خاک بپارێزە لە کاتی لافاو
• لە شوێنی بەرز بمێنەوە و دوور بکەوە لە ناوچە نزمەکان و ئەو ناوچانەی ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە
• هەرگیز مەچۆ ناو ئاوی لافاو (بە پێ یان ئۆتۆمبێل) چونکە مەترسی بۆ سەر ژیانت دروست دەکات
• کارەبای ماڵەکەت یان شوێنی کارەکەت بکوژێنەوە چونکە مەترسی لەسەر ژیانت دروست دەکات ئەگەر مەترسی هەیە
• لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن یاخود بڵاو کراوە گوێ لە ڕێنماییەکانی هێزە فریاکەوتنەکان بگرە
• ئەگەر فەرمانی بەجێهێشتن درا، زوو جێبەجێی بکە و ئەو ناوچەیە چۆڵ بکە کە مەترسی لافاوی لەسەرە
• تەلەفۆنەکەت بارگاوی بکە و هەوڵ بدە پاوەربانکی زیادە بارگاویت هەبێ
• دوور بکەوە لە چەم و ڕێگاکانی تێکچوەکان و ئەو کەناڵ و ڕێڕەوانەی پێشتر ئاویان پێدا ڕۆشتووە
. بۆ گەشت و سەیران ڕێگاکانی دەرەوەی شار یاخود ناوچە شاخاویەکان بەکار مەهێنە
لە حاڵەتی دروست بونی لافاو پەیوەندی بە ژمارەکانی بەرگری شارستانی ١١٥ – ١٢٥ بکە چونکە پاراستنی ژیانتان بەرپرسیاری ئێمەیە


وەڵام بدەوه