سەرۆک بارزانی پەیامێکی ڤیدیۆیی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بۆ کوردانی تاراوگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
زۆر دڵخۆشم ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتییە کوردە لە بۆن کۆبوونەتەوە، ئەمە نیشانەی یەکڕیزی و یەک دەنگییە
دەزانم دڵتان لەگەڵ خاک و نیشتمان و وڵاتە
هیچ ستەمکارێک نەیتوانیووە ئیرادەی گەلی کورد ڕابگرێت.
کورد هیچ کاتێک دەستبەرداری مافەکانی نەبووە.
داوا دەکەم هەموو کوردێک یەکدەنگی و یەکڕیزی بپارێزێت.
ئەگەر ئێمە یەک دەنگ بین وڵاتانی جیهانیش دەبنە پشتیوانی ئێمە.
ئومێدی زۆرم بە پاشەڕۆژی کوردستان هەیە.
سەرکەوتن هەر بۆ گەلی کوردە.
هیوادارم کوردانی ڕۆژهەڵات لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان بە دوور بن .
داواتان لێ دەکەم پشت و پەنای یەکتری بن .
داوا لە کوردانی تاراوگە دەکەم منداڵەکانیان لە زمان و کلتووری کوردی دانەبڕن .


وەڵام بدەوه