Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی: "بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین" سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی: "بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین" | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی: "بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین"

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3/20 ، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری جەژنی نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو.

سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و نەورۆزی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کرد و گوتی ”جەژنی رەمەزان و نەورۆز لە ڕابەرو سەرکردەی گەورەمان جەنابی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و جەژنتان پیرۆز بێت“.

سەرۆکی حکومەت لە درێژەی گوتەکەیدا، ئاماژەی بەوە دا کە ” خەڵکی کوردستان بە درێژایی مێژوو بەرانبەر بە زاڵم و ستەمکار وەستاون و هیچ کاتێک خۆیان نەچەماندووە و ئێستاش ئومێدمان وایە لە ژێر سێبەر بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی، گەلی سەربەرزی کوردستان، هەر سەردەکەوێت و بەرانبەر بە هەموو ستەمکارێک دەوەستێت“.

سەرۆکی حکومەت گوتیشی : ئومێد دەکەین ئاسۆی گەلەکەمان لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی و بە هێز و بازووی پێشمەرگە قارەمانەکان و خۆڕاگری گەلەکەمان پڕشنگدارتر و رووناکتر بێت.

لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت، سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستانی کرد و گوتی "زۆر زۆر سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان دەکەین بە تایبەت لەم کاتەدا کە دەبینین شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەماندا هەیە، ئێمە بە هەموو توانایەکمانەوە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو شەڕ و ئاژاوەیەک بپارێزین و بەدوور بگرین، دڵنیاشم بە پشتیوانی خوای گەورە بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین".

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا