لە كەركووك هێرش كرایە سەر بارەگایەكی لیوای 16ی حەشدی شەعبی كە لە هێزێكی توركمانی حەشدی سەر بە رێكخراوی بەدر پێكهاتوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، لە شارەدێی تازە لە باشووری كەركووك هێرشێكی ئاسمانی كرایە سەر بارەگای لیوای 16ی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، بەگوێرەی زانیارییەكان بارەگاكە چۆڵ كراوە و كەس نەكوژراوە.
ئەو لیوایە لە میلیشیایەكی توركمان پێكهاتووە، كە سەر بە رێكخراوی بەدرە.
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی هێرشی چڕی ئەمەریكا بۆ سەر میلیشیاكان، زۆربەیان بارەگاكانیان چۆڵ كردووە، ئەو میلیشیایانە لەلایەن ئێرانەوە هاوكاری دەكرێن و هەر ئەمانیش لەبری ئێران لەناو عێراق شەڕیان راگەیاندووە


وەڵام بدەوه