بەشی پێشبینییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كاتی سەرما و یەكەمین بارانبارینی ئەمساڵی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەم 18ـی تشرینی یەكەم، لە راگەیەنراوێكی بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە ئەنجامی كاریگەریی دوو نزمە پەستانی لاوازی دەریای ناوەڕاست و نیمچە دوورگەی عەرەبی، رۆژی پێنجشەم ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ نیمچەهەور و هەندێ ناوچە و لە هەندێ كاتدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت .
باس لەوەش كراوە، رۆژی هەینی ئاسمان بەردەوام نیمچەهەور دەبێت، لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان و ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانكاری لە پێشبینییەكان هەیە، ئەگەری بارانبارین لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و بارانێكی مامناوەند لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای دهۆك هەیە. بارانبارینی پێشبینیكراو لەسەر سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك زیاترە لە چاو ناوچەكانی تر .
ئەوەش روون كراوەتەوە، لە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە، ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕی دەبێت لە هەندێ كاتدا .
لەبارەی پلەكانی گەرماوە پێشبینی كراوە، پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە، خێرای با زیاد دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێك لەو ناوچانەی خێرایی با زیاد دەكات، بەتایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم، لە كاتی نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان، ئەگەری هەورەتریشقە هەیە. ئەو ناجێگیرییەی كە دروست دەبێت، تا رۆژی دووشەم لەسەر كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لە کۆرمۆرەوە دەسپێکردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا بڕیارە گرنگەکەی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
هەرێم بڕیارێکی عێراق ڕەتدەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هێرشی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه