سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی 10ـی 2022 سەردانی کارگەی داسی کرد کە گەورەترین کارگەیە لە تەواوی کوردستان و عێراق، وێڕای پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ بەرهەمەکانی هەناردەی دەرەوە دەکات.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی خۆراکدا پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی لە سێکتەری پیشەسازی خۆراکدا لە ناوچەی پیرداودی سنووری هەولێر بەسەرکردەوە.
سەبارەت بە کارگەی داس، دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: بە گەورەترین کارگە لە کوردستان و عێراق دادەنرێت لە بواری پیشەسازی خۆراکدا، وێڕای پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ هاوکات هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: بەرهەمی کارگەکە 100% بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستانە و 75% هەلی کاری بۆ کرێکارانی ناوخۆی هەرێم و 25% بۆ کرێکارانی پارچەکانی دیکەی کوردستان ڕەخساندووە.
ڕۆژی جیھانی خۆراک ڕۆژێکی نێودەوڵەتیە ھەموو ساڵێک لە 16ـی ئۆکتۆبەر یاد دەکرێتەوە کە یادەکە ھاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1945، لەو ڕۆژەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوەکانـی دیکەی پەیوەندیدار بە نەھێشتنی برسیەتی و ئاسایشی خۆراکەوە چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت لەو سۆنگەیەوە سەرۆکی دەستەی وەبەرھـێنان یەکێک لەو پڕۆژانەی بەسەرکردەوە کە مۆڵەتی وەبەرھـێنان لە سێکتەری پیشەسازی خۆراکدا لە دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ترەمپ رێککەوتنی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
حاجی کاروان سوپاسی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەم مووچەخۆرانە سەردانی بانک بکەن
1 رۆژ پێش ئێستا
سوودانی لە مالکی بردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ بۆ ئیسرائیل بریار بدە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه