بۆ پێشخستنى زیاترى بەرهەمهێنانی بنەتۆی گەنم لە هەرێمی کوردستان و دانانی ناسنامە بۆ ئەو بنەتۆیەى کوردستان کە لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیاکانی تایبەت بەم بوارە بەرهەم دەهێنرێت و هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکردنی بنەتۆی گەنم و ئاشناکردنی جووتیاران بە بەرهەمی بنەتۆی گەنمی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتى بەرهەمهێنان و پەسەندکردنى بنەتۆ، لێبڵی تایبەتى بۆ بنەتۆی گەنمی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان دیارى کردووە.
ئەم لێبڵە کۆدێکى تایبەتە بۆ ناسینەوەى جۆرى گەنمەکە و شوێنى بەرههمهێنانەکەى و بڕەکەى و هەموو زانیارییە پێویستەکان وەک (Lot.Number، ڕێژەی خاوێنی، ڕێژەی شینبوون، ڕێژەی گژوگیای نەخوازراو، ڕێژەی تۆوی تر،...)ی لەخۆ گرتووە، کە ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ بەسیستماتیککردنى بەرهەمهێنان و هەناردەکردنى ئەم بنەتۆیەى هەرێمى کوردستان بۆ دەرەوە تا وەک کۆدێکى هەرێم بناسرێتەوە و کارى پێ بکرێت.
(Lot.Number) هێمایەکى تایبەتە کە لەسەر گوشى بنەتۆکان دەدرێت و لە ١٢ ژمارە و ٣ پیت پێک دێت کە هەریەکەیان هێمایە بۆ سیفاتێکی جیاوازی بنەتۆ و کۆدى شوێنى بەرهەمهێنان و کۆدى تەرزەکە.
شایەنى باسه لە ساڵى ٢٠٢٢ى زایینى، کۆی گشتی بنەتۆی گەنمی بەرهەمهاتوو لە لایەن وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە هەرێمى کوردستان بریتى بووە لە: (٧ ملیۆن) کیلۆگرام واتە (٧ هەزار تەن) کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەش بووە:
ـ پارێزگاى هەولێر: (١,٨٠٠,٠٠٠) کیلۆ گرام
ـ پارێزگاى سلێمانى: (١,٨٠٠,٠٠٠) کیلۆ گرام
ـ پارێزگاى دهۆک: (١,٨٠٠,٠٠٠) کیلۆ گرام
ـ پارێزگاى هەڵەبجە: (٢٠٠,٠٠٠) کیلۆ گرام
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان: (١,٤٠٠,٠٠٠) کیلۆ گرام
بە پێى لێدوانى ڕێژین سدیق عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى بەرهەمهێنان و پەسەندکردنى بنەتۆ لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، "ئەم لێبڵە، دەستکەوتێکى گەورەیە بۆ وەزارەت و حکومەتى هەرێمى کوردستان کە بۆ یەکەم جارە لە کوردستان و عێراق دروست بکرێت تا بنەتۆى هەرێمى پێ بناسرێتەوە، چونکە لەسەر بنەماى ستانداردێکى جیهانى دانراوە کە لە لایەن ڕێکخراوەکانى تایبەت بە بنەتۆ ناسێنراو و کارپێکراوە".
شایەنى باسە، حکومەتى هەرێمى کوردستان نزیکەى ١٠ ساڵە بەڕێوەبەرایەتییەکى تایبەت بە بنەتۆ لە نێو وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو دامەزراندووە بە ناوى بەڕێوەبەرایەتیى بەرهەمهێنان و پەسەندکردنى بنەتۆ کە کار لەسەر بەرهەمهێنانى بنەتۆى نوێ و پەسەندکردنیان دەکات تا بنەتۆیەک بەرهەم بهێنرێت کە بگونجێت لەگەڵ کەشوهەواى هەرێم و بەمەش لەم چەند ساڵەى ڕابردوودا، کوالێتى و جۆریەتى بەرهەمى گەنم لە هەرێم بە شێوەیەکى بەرچاو ڕووى لە زیادبوون و باشبوون کردووە و هەر ئەمەش واى کردووە کە ئێستا گەنم و بنەتۆ و ئاردى هەرێمى کوردستان خوازراو بێت و هەر لەم چوارچێوەیەشدا ٢٦ تەرزى بنەتۆ بە ناوى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە بەغدا تۆمار و پەسەند کراوە کە ئەمەش دووبارە کاریگەرى هەبووە لەسەر بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەى خەرجى سەر حکومەتى هەرێم. بۆ نمونە پێش ٤ ساڵ، ٣٥ هەزار تەن بنەتۆ لە دەرەوە هاوردەى نێو هەرێمى کوردستان دەکرا کە نە حکومەت و نە جوتیاران دەرەنجامەکانیان لا ڕوون نەبوو چ لە ڕووى زۆرى بەرهەم و چ لە ڕووى کواڵێتى بەرهەمەوە، بەڵام ساڵى ڕابردوو ئەم ڕێژەیە کەم کرایەوە بۆ ١١ هەزار تەن، چونکە بنەتۆى بەرهەمهاتووى هەرێمى کوردستان هەتا دێت زیاتر دەبێت و ئەگەرى هەیە لە چەندین ساڵى ئایندە هەناردەى دەرەوەش بکرێت.
فهرمانگهى ميديا و زانيارى
١٦ى تشرينى يهكهمى ٢٠٢٢
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
کوردستان پڕێس 
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه