Kurdistan Press - ئیتاڵیا : سەربازەكانمان لە هەولێر سەلامەتن. ئیتاڵیا : سەربازەكانمان لە هەولێر سەلامەتن. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیتاڵیا : سەربازەكانمان لە هەولێر سەلامەتن.

ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەركۆنەی هێرشەكان بۆ سەر هەولێر دەكات و دووپاتیشی دەكاتەوە سەربازەكانیان لە هەولێر سەلامەتن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی ئادار، ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە پەیامێكدا كە لە ئێكس بڵاوی كردووەتەوە، باس لەوە دەكات یەكێك لە هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر بنكەیەكی ئیتاڵی بووە لە هەولێر، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

 

 لە پەیامەكەدا هاتووە، "بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەم كە كرایە سەر بنكەیەكی ئیتاڵی لە هەولێر، قسەم لەگەڵ باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق كردووە، لە بەختی باشمان هەموو سەربازەكان سەلامەتن".

 

لە ماوەی 13 رۆژی رابردوودا میلیشیاكانی عێراق و ئێران بەردەوام بە درۆن و مووشەك هێرش دەكەنە سەر هەرێمی كوردستان. 

ئیتاڵیا یەكێكە لەو وڵاتانەی تا ئێستە هیچ پشتییوانی و لایەنگری بۆ ئیسرائیل و ئەمەریكا دەرنەبڕیوە لە دژی ئێران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا