عەبدولساحیب بازون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێس (AFP)ی ڕاگەیاندوە، کەرتی نەوتی عێراق بە قورسی کاریگەری داخستنی هورموزی لەسەربوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەک وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی نەوت زیانیان بەرکەوتوە، ئەمەش وای کردوە حکومەت هیچ بژاردەیەکی تری نەبێت جگە لە گەڕان بەدوای ڕێگەی هەناردەکردنی بەدیل.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا چەندین بارە نەوتی عێراق لە دەریادا گیریان خواردوە. دەسەڵاتدارانی عێراق چەندین بەدیل تاوتوێ دەکەن، لەوانە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی ئەو بۆرییەی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا دەچێت


وەڵام بدەوه