لە هەولێر سێ ئامێری سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لافاو دانرا
لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێکار و رێوشوێنەکان ڕووبەڕووبونەوەی لافاو، لە هەولێر سێ ئامێری سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لافاو دانرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/3/2026، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: "لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێکار و رێوشوێنەکان ڕووبەڕووبونەوەی لافاو، ئامێرەکانی پڕۆژەی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لافاو گەیشتن و دەستکرا بەدانانی سیستەمەکە و 3 ئامێریش لە هەولێر دانرا و کاری دانانی ئامێرەکان بەردەوامە."
ئاماژە بەوەش کراوە: "ئامانج لە دانان و كاركردنی ئەو سیستەمە ئاگاداربوونی پێشوەختەیە لە ڕوودان و دروستبوونی لافاو، هەولێر یەكەمین شارە لەسەر ئاستی هەموو عێراق و كوردستان خاوەنی ئەو سیستەمە بێت."


وەڵام بدەوه