Kurdistan Press - ناوەڕۆکی پێوەندییەکی تەلەفۆنی ، مەسروور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیا ناوەڕۆکی پێوەندییەکی تەلەفۆنی ، مەسروور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەڕۆکی پێوەندییەکی تەلەفۆنی ، مەسروور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیا

مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان وای نووسیوە:
ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە بەڕێز تۆبیاس لیندنەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا،وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و بۆ ئەم مەبەستەش، لە نزیکەوە چاودێری ڕووداوەکان دەکەن.
وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، پشتیوانیی ئەڵمانیای بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێک کە ڕەنگدانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕێزگرتن لە دیموکراسیی بێت دەربڕی. هەروەها دڵنیاییدا لەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە دوای پەسەندکردنی لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە.
سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و خەڵکی ئەڵمانیامان کرد و خواستی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەڵایەنە لەگەڵ ئەڵمانیا دووپاتکردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا