Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر وتاوان لە عێراق دەکات سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر وتاوان لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر وتاوان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی فاروق ئەلبەریر بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ماددەی هۆشبەر  و تاوان( UNODC )لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بە مرۆڤ. 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە گرنگیی هەبوونی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا و بە بەرزی نرخێنرا، کە بەشێکە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه