ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پارتی به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، فراكسیۆنی پارتی به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ده‌كات و ده‌نگ به له‌تیف ره‌شید ده‌دات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كاتژمێر 11:00، په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆببێته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ رێگریكردن له هه‌ر جموجۆڵێكی نه‌خوازراو و خۆپیشاندانی خه‌ڵك، رێگای هه‌شت به‌رزه‌پردیان له به‌غدای پایته‌خت به ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به كۆنكرێت و هێزی ئه‌منی داخستووه‌ن
وەڵام بدەوه