Kurdistan Press - شەپۆلێکی چڕی بەفروباران هەرێم دەگرێتەوە شەپۆلێکی چڕی بەفروباران هەرێم دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی چڕی بەفروباران هەرێم دەگرێتەوە

زستان کۆتایی نەهاتووە، شەپۆلێکی چڕی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاستەوه پێشبینیم وایە کە لە کاتەکانی نیوەڕۆی سبەی پێنجشەمە 26ـی2ـی2026 شەپۆلێکی بارانبارینی ناوبەناو شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوه و بەبڕی جیاواز باران ببارێ وەسەرەتای دەستپێکی شەپۆلەکە لاوازە و لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات و لە درەنگی ئێوارە یان شەوی پێنجشەمە فراوان دەبێتەوه بەرەوو هەولێر و سۆران و ڕاپەڕین وە لەبەرەبەیانی هەینی دەگاتە سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و گەرمیان ، ڕۆژی هەینیش بەشێوەی ناوبەناو ئەگەری باران هەیە بەتایبەت ناوچە کوێستانیەکان بەڵام کاریگەریەکەی لەسەر گەرمیان و هەڵەبجە لاواز دەبێت
لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینە بارستە هەوایەکی ساردیش باڵ دەکێشێ بەسەرناوچەکانمان و پلەکانی گەرما 9 بۆ 13 پلە ڕوو لەنزمبونەوە ئەکات و کەشێکی ساردی زستانە لەناوچەکانمان دروستەبێت و هەروەها ئەگەری بارینی بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاویەکان هەیە لەگەڵ ئەوو ناوچانەی ئەکەونە دامێنی چیاکانەوە و بەرزیەکانیان لە 1000 مەتر بۆ 1200 مەتر بەسەرەوەیە
دابارین بەشێوەی پچڕ پچڕ تاوەکوو بەرەبەیانی شەمە 28ـی2 بەردەوامە و پاشان بەکشتی کۆتایی دێت
پێشبینی بڕی بارانبارین لەماوەی دوو ڕۆژدا
هەولێر 9 بۆ 13 ملم
دهۆک 10 بۆ 15 ملم
سلێمانی 5 بۆ 7 ملم
کەرکوک 6 بۆ 7 ملم
هەڵەبجە 2 بۆ 4 ملم
سۆران 20 بۆ 25 ملم
ڕاپەڕین 17 بۆ 22 ملم
گەرمیان 1 بۆ 4 ملم
والله اعلم
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا