Kurdistan Press - چەند بریارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی خانەوادەی شەهیدان چەند بریارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی خانەوادەی شەهیدان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند بریارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی خانەوادەی شەهیدان

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسرور بارزانی، گرنگی زۆری بە خانەوادەی شەهیدان دەدات لەگشت بوارەكاندا، لە دوا خزمەتگوزاریشدا. دوای كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی كاروباری شەهیدان و وەزارەتی تەندروستی، بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ خانەوادەی شەهیدان چەند بڕیارێك دران.
 لەوانە:
-لە هەموو نەخۆشخانەو حكوومییەكان لە بەیانیان و ئێواران نەشتەرگەری و پشكنین و چارەسەر كردن بۆ كەس و كاری شەهیدان بێ‌ بەرامبەر دەبێت، هەروەها پێشتر لە سەنتەرەكانی دڵ 30% داشكان دەكرا، لەمەودوا نەشتەرگەری دڵ و پشكنین و چارەسەر كردنیان بێ‌ بەرامبەر بۆ ئەنجام دەدرێت.
- لە تەواوی نەخۆشخانە تایبەتەكان 50% داشكان دەكرێت، بۆ كەس و كاری شەهیدان، لە بواری نەشتەرگەری، پشكنین، چارسەر، مانەوە لە نەخۆشخانەو خزمەتگوزاری تەندروستی.
ئەم بڕیارانە (خێزان، دایك، باوك، كچ، كوڕ، خوشك، برای شەھیدان و ئـەنفالکراوان. زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمایی و تاقانەکانی ئـەنفال و جینۆساید) دەگرێتەوە،

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه