Kurdistan Press - دەستەی وەبەرهێنان 500 هەلی کار بۆ پڕۆژەکانی کشتوکاڵ ڕادەگەیەنێت دەستەی وەبەرهێنان 500 هەلی کار بۆ پڕۆژەکانی کشتوکاڵ ڕادەگەیەنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستەی وەبەرهێنان 500 هەلی کار بۆ پڕۆژەکانی کشتوکاڵ ڕادەگەیەنێت

دەستەی وەبەرهێنان 500 هەلی کار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی کشتوکاڵ ڕادەگەیەنێت و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکەش دەڵێت، ژمارەیەک پڕۆژەی کشتوکاڵییش پەسەند کراون.

بەرگەشت ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چواچێوەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرینگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و لەژێر ڕێنمایی و فەرمانەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەستەی گشتیی وەبەرهێنان گرنگیی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات و 500 هەلی کار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی کشتوکاڵی ڕادەگەیەنێت، هەر وەبەرهێنەرێکیش توانای هەیە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان گوتیشی: "ئەو دەرفەتانەی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ جگە لەوەی دەبنە هۆی بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ هەزاران دەرفەتی کاریش فەراهەم دەکەن بۆ خەڵکی کوردستان و وەبەرهێنەران.''

ڕوونی کردەوە: "لە سەردەمی کابینەی نۆ تا ئێستا مۆڵەت بە 37 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ دراون و 81 پڕۆژەی دیکەش پەسەند کراون لە قۆناغی مۆڵەتدان، دوای ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان مۆڵەتیان پێ دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا