Kurdistan Press - پلاتفۆرمی (ئی-پسوولە) بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی سەردەمیانە و ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان پلاتفۆرمی (ئی-پسوولە) بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی سەردەمیانە و ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلاتفۆرمی (ئی-پسوولە) بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی سەردەمیانە و ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی شوباتی 2026، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەستپێکردنی گشتگیری پلاتفۆرمی "e-Psûle" (ئی-پسوولە) ڕاگەیەندرا، کە سیستەمێکی نیشتمانیی یەکگرتووە بۆ پێدانی پسوولە حکومییەکان بە شێوەی دیجیتاڵی.
ئەم پلاتفۆرمە بە فەرمی لەلایەن بانکى ناوەندیی عێراقەوە پەسەند کراوە؛ ئەم هەنگاوە وێستگەیەکی گرنگ و چارەنووسسازە لە چوارچێوەی ستراتیجی حکومەت بۆ وەرچەرخانی دیجیتاڵی، کە کۆتایی بە دەیان ساڵ لە كاركردن بە مامەڵەی نەختی (کاش) و ڕۆتینی کاغەزی دەهێنێت.
ئەم پلاتفۆرمە نوێیە، ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان، پسوولە حکومییەکان – کە سەرەتا بە پسووڵەی کارەبا دەست پێدەکات – لە هەر کاتێکدا (بە شێوەی 24 كاتژمێری) و لە هەر شوێنێک بن، بەكار بهێنن، بەبێ ئەوەی پێویست بە سەردانکردنی فەرمانگە حکومییەکان و نۆرەگرتن بکات.
بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە بێبەرامبەرە و هاووڵاتی هیچ تێچوویەکی زیادە (عمولە) لە کاتی پارەدان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکە یان لە ڕێگەی هاوبەشە ڕێگەپێدراوەکانەوە لەئەستۆ ناگرێت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئی پسوولە "e-Psûle":
• کۆنترۆڵی تەواو: هیچ لێبڕینێک ناكرێت بەبێ ڕەزامەندیی هاووڵاتییان لە مووچە یان هەژماری بانکی؛ واتە هاووڵاتی خۆی بڕیاردەرە لە ئەنجامدانی پرۆسەی پارەدانەکە.
• شەفافییەت: سیستەمەکە وردەکارییەکانی پسوولەکە بە ڕوونی پیشان دەدات، بە جیاکردنەوەی "قەرزی کۆن" لە "پسوولەی ئێستا" بۆ ئەوەی هاووڵاتی بە وردی بزانێت پارەی چی دەدات.
• فرەیی کەناڵەکان: دەکرێت پارەدانەکە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "e-Psûle"، یان لە ڕێگەی جزدانە ئەلیکترۆنییەکان وەكوو: (FastPay, AsiaPay, NassWallet) و بانکە بەشداربووەکان (FIB, Cihan, NBI) ئەنجام بدرێت.
ئەم پڕۆژەیە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمە، بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی سەردەمیانە، کە شایستەی هاووڵاتییانە و برەودانە بە شەفافییەتی دارایی و ئاسانکاری بۆ ژیانی ڕۆژانە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا