Kurdistan Press - پڕۆژەی بارانی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان لەکارکردندایە و 20% تەواو بووە پڕۆژەی بارانی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان لەکارکردندایە و 20% تەواو بووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەی بارانی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان لەکارکردندایە و 20% تەواو بووە

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆژەی بارانی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان کارکردن تێیدا بەردەوامە و بە هاوکاریی وڵاتان جێبەجێ دەکرێت و، لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە ڕێژەی باران لە هەرێمی کوردستان 20% زیاد دەبێت.

ئازاد نووری عەوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پڕۆژەی بارانی دەستکرد بەردەوام کاری لەسەر دەکەین و ئێستا لە وەزارەتی کشتوکاڵە و بڕیارە هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و شارەوانی دیراسەی ئەو پڕۆژەیە بکەن و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن بزانن باشە، یاخود نا، ئەوان وەڵامی خۆیان دەبێت و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێتەوە، ئەوانیش بۆ ئێمەی ڕەوانە دەکەن بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەین.''

ئازاد نووری عەوڵا گوتیشی: ''ئەو پڕۆژەیە پێویستە بە هاوکاریی وڵاتان جێبەجێ بکرێت، بۆیە گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمەریکا و کەنەدا و ئەلمانیا دەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، چونکە پڕۆژەیەکی تەواوە و هەموو هەرێمی کوردستان و هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەگرێتەوە.''

عەوڵا باسی لەوەش کرد: ''جارێ لە قۆناغی دیراسەکردندایە و هەرکاتێک تەواو بوو دیار دەبێت ڕۆژانە دەتوانرێت چەند سەعات باران ببارێت و  ڕێژەی باران بە ڕێژەی 20% زیاد دەکات و ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە سوودێکی یەکجار زۆری هەیە لە هەموو بوارەکاندا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا