Kurdistan Press - نەشتەرگەری و پشکنین بێ بەرامبەرئەنجام دەدرێت بۆ زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و کەسوکاری شەهیدان نەشتەرگەری و پشکنین بێ بەرامبەرئەنجام دەدرێت بۆ زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و کەسوکاری شەهیدان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەشتەرگەری و پشکنین بێ بەرامبەرئەنجام دەدرێت بۆ زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و کەسوکاری شەهیدان

دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیای، بەپێی کۆنووسی رێککەوتنەکە کە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە نێوان هەردوولا ئیمزاکرا،

وەزارەتی تەندروستی زنجیرەیەک نووسراوی فەرمی وەک بڕیار و گشتاندن و بەدواداچوون ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە هەموویان بۆ خزمەتی زیاتر و ئاسانکاری کردنە بۆ کەس وکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیای.

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیای، بەنوسراوی پشتگیری وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی لە سەنتەرەکانی دڵ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه