Kurdistan Press - دابەشكردنی نەوتى ماڵان دەست پێدەکات دابەشكردنی نەوتى ماڵان دەست پێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دابەشكردنی نەوتى ماڵان دەست پێدەکات

ەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ده‌ڵێ، دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەم مانگە لەناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتی دابین کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە خۆمان ئامادەکردووە.

بەڕێوبەری سوتەمەنی ھەولێر، ئاری کاکە شین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتی سپی ماڵانی کڕیووە بەنرخی بازاڕ و بەنرخێکی ھەرزانتر دەیداتەوه‌ ھاووڵاتیان، بۆ ھەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت دەبێت کە ٢٠٠ لیترە و داواش لەئێمە کراوە ئامادەکاری بکەین بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی بکرێت، چونکە ھەموو کارەکان تەواو بووە و تەنھا ماوە نرخەکەی دیاری بکرێت و بدرێتە ئێمە و ئێمەش دەست بەدابەشکردنی دەکەین".

ئاری کاکەشین گوتیشی: "بڕیارە سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکەین و ئەگەر نەوتی زیاترمان پێدرا لەناوچەکانی دیکەش دابەش دەکەین، چونکە لیژنەمان بۆ دەرەوەی شار و ناو شاریش ئامادەیە".

کاکەشین باسی لەوەشکرد: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەوت بەقۆناغ دابین دەکات، چونکە لەئێستادا نەوتیشی کڕیووە، وەکو قۆناغی یەکەم تەنھا ماوە ڕادەستی ئێمە بکرێت و دابەشی بکەین، چونکە داوایان لەئێمە کردووە خۆتان ئامادە بکەن و لەم مانگەوه‌ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و ناگاتە ١٠ رۆژی دیکە".

ناوبراو گوتیشی: "نرخەکەی بەوجۆرە نابێت کە حکوومەت خۆی کڕیوویەتی، چونکە حکوومەت بەنرخی بازاڕ دەیکرێت کە نرخەکەی ئێستا لەبازاڕ بەرمیلی نەوت گەیشتۆتە ٢٧٠ ھەزار دینار، بەڵام حکوومەتی ھەرێم زۆر لەوە ھەرزانتر دەیداتە ھاووڵاتیان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه