هۆشداری سەرۆک بارزانی و پاشەکشەی ئەحمەد شەرع. سەرۆک بارزانی نهێنی تەلەفۆنەکەی خۆی و ئەحمەد شەرعی ئاشکرا کرد: سەرۆک بارزانی راگەیاند، کاتێک شەڕ لە گەڕەکی شێخ مەقسود دروستبوو لە ڕێگەی کەسێکەوە پەیامم بۆ ئەحمەد شەرع نارد.
پێموت کە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین غەدر لە کورد بکرێت.
دواتر ئەحمەد شەرع تەلەفۆنی بۆ کردم و پێموت دەبێت ئەو شەڕە کۆتایی بێت و چارەسەر بکرێت. ئەحمەد شەرعیش وتی ئێمەش لەگەڵ شەڕ نین و بە هیچ شێوەیەکیش شەڕی سڕینەوەی کورد ناکەن. بە شەرعم وتەوە ئێمە دژی بژاردەی شەڕین بەڵام ئەگەر شەڕی سڕینەوەی کورد بکرێت ئەوا کورد هەر کوردە ئێمەش بەرگری لە میللەتی خۆمان دەکەین.


وەڵام بدەوه