Kurdistan Press - هۆشداری بۆ شوفێران هات هۆشداری بۆ شوفێران هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری بۆ شوفێران هات

ئەمڕۆ بەناچاری نەبێت با کەس گەشت لە دەروازەکەمانەوە نەکات

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، هاووڵاتیان و گەشتیارانی سنوورەکەمان ئاگادار دەکاتەوە، کەوا ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی كانوونی  دووەمی ٢٠٢٦، ڕێگای هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەکرێتەوە. بەڵام بەهۆی ناهەمواری ڕێگاوبانەکان و هاتنی بەفری بەردەوام، گەشتیار گەر زۆر نەچار نەبێت با ئەمڕۆ لە دەروازەکەمانەوە گەشت نەکات.

ئەمەو ئاستەنگی زۆر لە ڕێگاکانی هاتوچۆی دیووی تورکیا هەیە و ڕێگایان لە بەفر پاک نەکراونەتەوە، بەمەش ڕەنگە گەشتیار دوای ئەوەی لە دیووی زێتەوە دەرباز دەبێت، لە دیووی دەرەجیک تووشی زەحمەتیەکی زۆر ببێتەوە.

لێرەدا  دووبارە داوامان ئەوەیە، کەسێک زۆر زۆر نەچار نەبێت با ئەمڕۆ لە کاتژمێر یەکەوە ڕێگای سەفەر نەگرێتەبەر.

شایانی باسە، بەهۆی ئەو شەپۆڵەی بەفربارینەوە ئەمە ماوەیەکە، سەرەڕای کارکردنی بەردەوامی تیمەکانی بەفر ڕاماڵین، هەندێک جار هاووڵاتیان ڕووبەڕووی گرفتی هاتوچۆ دەبنەوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه