ڕاگەیەندراوێك لەپارێزگای هەولێرەوە
بەهۆی ئەو سەرما و سۆڵە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و بەستن و شەختەی ڕێگا و شەقامە سەرەکی و گشتییەکان، بەڕێز پارێزگاری هەولێر لە پێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی قوتابییان، بڕیاریدا سبەیش چوار شەممە 2026.1.21، تەنها لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بکرێتە پشوو.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر


وەڵام بدەوه