سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ماوەی سێ ساڵە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری بە تیمێکی وەبەرھێنەران لە کۆڕبەندی داڤوس دەکات، ئەمەش وای کردووە کەرتی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان بەشدارییەکی کارای لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستاندا هەبێت، هەر بەو هۆیەشەوە ڕێژەی مۆڵەتدان بە پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان ٤٠٠% زیادی کردووە.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ تیمێک لە وەبەرھێنەران بەشداریمان پێدەکات لە داڤوس بۆ ئەوەی لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە لەناو کۆڕبەند لەگەڵ ھاوبەشەکانیان کۆبوونەوە ئەنجام بدەین بۆ سوودگەیاندن بە ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووشدا لە ھەموو ئەو شاندانەی دەچنە کۆڕبەند و پێشانگا جیھانییەکان لەگەڵ حکوومەت شاندی وەبەرھێنانیش دەچن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەرگایەکی فراوان بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا بکاتەوە، کە بێگومان ئەوەش راستگۆیی زیاتر بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبەخشێت.
پەیوەست بە پشتگیریی حکوومەت لە کەرتی تایبەت، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشتگیرییەکی زۆری کەرتی تایبەت دەکات، بۆ ئەوەی کاریگەر بێت لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە ھەرێمی کوردستان، لە دوو ساڵی ڕابردووشدا پرۆسەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان یەکجار زۆر گەشەی کردووە و ڕێژەی مۆڵەتدان بە پڕۆژەکان لە ھەرێمی کوردستان بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٤٠٠% زیادی کردووە، ئەمەش بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەو ئاسانکاریانەی بۆ وەبەرھێنەران کراوە، هاتووەتە کایەوە، تا بتوانن بەشداری راستەقینە بن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا، کە لە ساڵی ڕابردوودا ٢١٠ مۆڵەت لە ھەرێمی کوردستان دراوە و لە کابینەی نۆیەمدا زۆر زیادی کردووە، بۆیە سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەشداریپێکردنی وەبەرھێنەران لە کۆڕبەندی داڤوس، کە ساڵ بەساڵ ژمارەی وەبەرھێنەری بەشدار زیاتر دەبێت.
ناوبراو هەروەها دەشڵێت، ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان چەندین کارگە دەکرێنەوە و ناوچەی یپیشەسازی دروست دەکرێن، کە ئەمساڵ یەکەم کارگە لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە دروستکردنی پلێتی ئاسن لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە بواری پیشەسازیدا.
سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی دەیەوێت دەرگایەکی فراوان بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا بکاتەوە
ئەمرۆ |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نڕخی زێڕ فڕی
ئەمرۆ

وەڵام بدەوه