Kurdistan Press - سبەى کاتژمێر ١٠ بەیانی پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ ی  پیادە پێکهاتوون لەخەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان لە پیش وەزارەتی پێشمەرگە مانگرتن ڕادەگەیانن سبەى کاتژمێر ١٠ بەیانی پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ ی  پیادە پێکهاتوون لەخەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان لە پیش وەزارەتی پێشمەرگە مانگرتن ڕادەگەیانن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەى کاتژمێر ١٠ بەیانی پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠ ی  پیادە پێکهاتوون لەخەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان لە پیش وەزارەتی پێشمەرگە مانگرتن ڕادەگەیانن

سبەی ڕۆژی ١٠/١٠/٢٠٢٢ کە دەکاتە ڕۆژی دووشــــــــــەممە کاتژمێر ١٠ بەیانی  پێشـــــــــمەرگەکانی لیوای ٢٠ ی  پیادە پێکهاتوون لەخەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان لە پیش وزارەت پێشمەرگەی لە شاری هەولێــــــر گردبوونەوەی ناڕازەیەتی دەردەبڕن و مانگرتن ڕادەگەیانن ، تاوەکو داواکاریەکانیان  جێ بەجێ دەکرێن . ئەمەش لەدوای ئەوە دێت ئەم کۆمەڵە پیشمەرگانە زیاتر لە ساڵێکە مەشـــــقیان تەواو کردوە بەڵام هێشتا دەستبەکارنەبوون لە بۆشای ئەمنییەکان ، وە ماوەی ساڵێکە موچەیان پێ نەدراوە لەلایەن حوکمــەتی هەرێمەوە و هێشتاش حوکمەت عێراق ڕێکارەکانیانی تەواو نەکـــردە  حوکمەت هەرێم مووجەی بڕیون ، بۆیە ئەمـــــەش بووەتە هۆی بارگرانی بۆ ژیانی ئەو پێشمەرگانە زیاتر لەســــاڵێکە . بەبەردەوام وەعدی مووچەکانیان پێدراوە بەڵام هێـــــــشتا مووچەیان وەرنەگرتوە . ئەمانەش لەکاتێــــــــکدا دامەزران لەسەر پێشمەرگە وازیان لەکـــــــــار و پیشەیی  پیشوو تری خۆیان هێنا . وا دوا کەوتنی دەستبەکاربوونی ئەمان بووەتە هۆی ئەوەی چەندین قوربانی لە ناوچە بۆشایە ئەمنــیەکان لی بکەوێتەوە و چەندین گوند لە چۆڵ بووندایە ..

بۆ ئەم مەبەستەش ئەم پێشمەرگانە سێ داوایان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کردە 
١ - گەڕانەوە بۆ سەر میلای وەزارەتی پێشمەرگە
٢ - پێدانی مووچەکانیان تاوەکو دەستبەکار دەبن 
٣ - دیاری کردنی ڕۆژی دەستبەکاربوونیان لەسەر سوپای عێراق

نوێنەرایەتی پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠
وەزارەتی پێشمەرگە - وزارة البيشمركة 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا