وەڵامێک بۆ کاک بافل
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد ، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەدوو کاندید دەچینە پەرلەمان ئەو کاتیش لەکاک شاخەوان بپرسن چی دەبێت ،
منیش دەڵێم ئەگەر مەبەستت پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانە پارتی سەرکەوتوو بو لەوەی جارێکی تر پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان وەرگرێتەوە ، ئەگەر مەبەستت ئەوەیە تۆ نەتهێشتوە من ببمەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەمەشدا هەڵەی چونکە جەنابت لەبەغدا یاریکەرنیت بەڵکو یاری پێکراوی واتە وەکو بەشێک لەو هێزانەی ئێستا لەگۆڕەپانی سیاسین تەنها بڕیارو ڕاسپاردە جێ بەجێ دەکەن نەک ئەوەی خاوەن بڕیاری خۆتان بن ، خۆ هەر ئەوکەسەی ئەمری بەجەنابت کرد دەنگ بەمن نەدەن و هەرئەوەی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی دەست نیشان کرد لەدەرەوەی پە رلەمان داوای لە ئێمەش کرد برۆین چایەکی لا بخۆین بەڵام ڕەتمانکردەوە ، چونکە ئێمە پەروەردەی ڕێبازێکین وافێرکراوین بۆ پارێزگاری لەخەڵک و خاکی کوردستان جگە لەخودای گەورە پشت بە ڕەوایەتی قەزێکەمان و خەبات و قوربانی گەلەکەمان ببەستین و بڕیارو و ڕاسپاردەش تەنها لەسەرۆک و ڕابەرمان وەرگرین ، نەک وەک خەڵکی تر لەژێر ترس و هەڕەشە مەوقفیان بگۆڕن و بچنە بەرەیەکی دۆڕاوەوە ،
لەرۆژی ٢٩ و ٣٠ مانگ وێڕای ئەو هەموو پیلانگێڕیی و هەڕەشانە نەک دوو خولەک بەڵکو دە خولەکی تریش هەڵبژاردن ئەنجامبدرایا ئێمە نەئەدۆڕاین ،بەڵام بەکشانەوەی من تەواوی پیلانگێڕییەکە لە گۆڕ نراو ئەو پۆستە لەدەستێکی ئەمیندا مایەوە کە ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە ،
دەمەوێت ئەوەش بڵیم خۆ ئێوە لە هەڵبژاردنی مانگی یانزەیش لە کەرکوک هەوڵێکی زۆرتان دا ئێمە سەرنەکەوین بۆ پەرلەمان بەڵام خەڵکی کەرکوک تەنانەت بەشێک لە یەکێتییەکانیش بڕیاری خۆیان داو پشتگیری ئێمەیان کردو دیسان متمانەیان پێمان بەخشی ،
لەکۆتاییدا خۆشحالم بەردەوام ئێمەتان لەیادە .
د. شاخەوان عبداللە


وەڵام بدەوه